به هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی شاره‌كانی بڕازیل له‌وانه، پۆرتۆ ئالگره، بڕازیلیا، ڕیۆدۆژانیرۆ و سائۆپائۆلۆ، ڕۆژی دووشه‌ممه بۆ جارێكی دیكه له ناڕه‌زایه‌تیی به كوژرانی پیاوێكی ڕه‌ش پێست به‌ده‌ستی هێزه‌كانی پۆلیس، هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.
ناڕازییان به‌وتنه‌وه‌ی درووشم و له‌ڕێگه‌ی به ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین پلاكاردی ئێعتڕازیی، خوازیاری سزادانی تاوانبارانی مه‌رگی “ئالبێرتۆ” بوون. له ئه‌نجامی ئه‌م خۆپیشاندانه كه بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام درێژه‌ی بوو، هێزه‌كانی پۆلیس بۆ جارێكی دیكه هێرشیان كرده سه‌ر ناڕازییان و ژماره‌یه‌كیان لێ ده‌ستبه‌سه‌ر كردن. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییانه به‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ویدیۆیه‌ك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاته ئاراوه كه تێدا هێزه‌كانی حراسه‌تی ماركێتی كارفور له پۆرتۆ ئالگره پێاوێكی ڕه‌ش پێستی ٤٠ ساڵ ته‌مه‌ن ده‌ده‌نه به‌ر لێدان و له ئه‌نجامیدا گیانی له‌ده‌ست ده‌دا.