به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، به‌هۆی هێرشی ئاسمانیی هێزه‌كانی “خه‌لیفه حه‌فته‌ر” بۆسه‌ر ڕێوڕه‌سمێك له ڕۆژئاوای وڵاتی لیبی، لانیكه‌م ٢٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، په‌هباده‌كانی هێزی ژێنێڕاڵ حه‌فته‌ر ڕێوڕهسمێكییان له شاری “مهرزهق”، هه‌ڵكه‌وتوو له ڕۆژئاوای لیبی كردووه‌ته ئامانج و چوار جار بوردۆمانیان كردووه و به‌هۆیه‌وه ٢٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و ژماره‌یه‌كی به‌رچاویش برینداربوون. شایانی باسه پێشتریش به‌هۆی هێرشه ئاسمانییه‌كانی حه‌فته‌ر بۆسه‌ر كه‌مپی په‌نابه‌ران له ترابلۆس پێته‌ختی ئه‌م وڵاته، ده‌یان كه‌س ببوونه قوربانی.