له سه‌روبه‌ندی یه‌كێك له گرینگ‌ترین بۆنه‌كانی ساڵ، واته ٢٥ی نوامبر، ڕۆژی خه‌بات له‌گه‌ڵ توندوتیژی دژبه ژنان داین. ئه‌م دیارده دڵته‌زێنه یه‌كێكه له ئازاردهرترین سته‌مه‌كانی پاشماوه‌ی سه‌رده‌می كۆن، كه له نیزامی سه‌رمایه‌داریی سه‌ده‌ی ٢١دا، هه‌روا له‌سه‌ر شانی مرۆڤایه‌تیی قورسایه‌تی ده‌كات. ئه‌وه‌یكه له ئاست جیهاندا پتر له دوو ملیۆن ژن وه‌ك كاڵا ده‌بنه قوربانی، ئه‌وه‌یكه ملیۆنان كچی لاو له پێنج قاڕه‌ی جیهاندا به بێ مافی هه‌ڵبژاردن له‌گه‌ڵ پیاوان هاوسه‌رگیرییان پێده‌كرێ، ئه‌وه‌یكه هه‌موو ساڵێ نزیك به ملیۆنان كچی تازه‌لاو و لاو، دووگیان ده‌بن و ڕێژه‌ی مه‌رگ له‌ناو ئه‌م كچه لاوانه دا، له مانگه‌كانی دووگیانی و پاش زایمان، ٥ به‌رابه‌ری ژنانێكه كه له ته‌مه‌نی مامناوه‌ند دا هاوسه‌رگیری ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌یكه سه‌نعه‌تی پۆرنۆگرافی بووه‌ته سه‌نعه‌تێكی پڕ سوود له ئاستی جیهاندا، ئه‌وه‌یكه له شه‌ڕی ناوچه‌یی و نیابه‌تیی ده‌وڵه‌تانی بورژوایی دا، ژنان یه‌كه‌مین قوربانیانی توندوتیژی و ده‌ستدرێژین له لایه‌ن هێزه دهرگیرهكانهوه، ئه‌وه‌یكه پتر له ٩٠ هه‌زار ژن له ساڵدا ده‌بنه قوربانیی قه‌تڵی نامووسی، ئه‌وه‌یكه ژنان بۆ ڕزگاربوون له چنگ توندوتیژی ده‌ست ده‌ده‌نه خۆكوژی، ئه‌وه‌یكه ژنان یه‌كه‌مین قوربانیانی قه‌یرانه ئابوورییهكانن له بازاڕی كار دا، ئه‌وه‌یكه ژنان بۆ كاری یه‌كسان له‌گه‌ڵ پیاوان، حه‌قده‌ستێكی كه‌متر وه‌رده‌گرن، هه‌مووی ئه‌وانه و ده‌یان نموونه‌ی دیكه، پێمان ده‌ڵێ كه بۆ له‌ناوبردنی ئه‌م توندوتیژییه پێویسته ئه‌و موناسباته سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و ئه‌و نیزامه چینایه‌تییه بكه‌ینه ئامانج كه هه‌م ئه‌و باروودۆخه‌ی خوڵقاندووه و هه‌م له ڕێگه‌ی پته‌و كردنی كۆمه‌ڵگه‌ی پیاومهزنهوه، ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ـــ ئابووریی خۆی ده‌پارێزێ.
ئه‌گه‌رچی موناسباتی كۆیلهتیی مزدیی مرۆڤ، سه‌رچاوه‌ی هه‌ڵاواردنی ڕه‌گه‌زیی و توندوتیژییه دژبه ژنان، به‌ڵام به‌هۆی خه‌باتی ئازادی خوازانه و دادپه‌روه‌رانه، له وڵاتانی پێشكه‌وتووی سه‌رمایه‌داری و پاشه‌كشه پێكردن به مه‌زهه‌ب، به‌ربه‌ستی كۆمه‌ڵایه‌تی و یاسایی به‌رامبه‌ر به داسه‌پاندنی توندوتیژی دژبه ژنان، خوڵقاوه.
له‌و نێوه‌دا ڕژیمی كۆماری ئیسلامی هه‌م وه‌ك ڕژیمی داكۆكیكاری به‌ربه‌رییه‌تی سه‌رمایه‌داری و هه‌م وه‌ك ڕژیمێك كه ئایینی كردووه‌ته ئامرازێك بۆ توند كردنه‌وه‌ی ئه‌م موناسباته دژه مرۆییانه، كارنامه‌یه‌كی یه‌كجار خۆفناكی له ماوه‌ی ٤١ ساڵی ڕابردوودا تۆمار كردووه. ئه‌م ڕژیمه به كه‌ڵك وه‌رگرتن له ئایین، وه‌ك ئامرازی ئیدێئۆلۆژیك و به یارمه‌تیی كلتووری دواكه‌وتووی پیاومه‌زنانه، هه‌ڵاواردن و نابه‌رابه‌ریی ڕه‌گه‌زی و توندوتیژیی دژبه ژنانی، یاسایی و ڕه‌سمی كردووه.
ئه‌وه‌یكه سه‌ره‌تاییترین مافه‌كانی ژنان له‌وانه مافی ته‌ڵاق، مافی سه‌رپه‌رستیی منداڵان، مافی میرات، مافی سه‌فه‌ر كردن، مافی هه‌ڵبژاردنی جلوبه‌رگ، مافی هه‌ڵبژاردنی ڕشته‌ی خوێندن و هیتر له لایه‌ن ڕژیمی ئیسلامیه‌وه پێشێل كراوه، ئه‌وه‌یكه ژنان مافی هه‌ڵسووكه‌وتی ئازادانه‌یان له‌گه‌ڵ پیاوان نییه، ئه‌وه‌یكه هه‌ڵاواردنی ڕه‌گه‌زی له هه‌موو ئۆرگانه‌كانی كۆمه‌ڵگا ته‌نانه‌ت له ناوه‌نده‌كانی فێركردن بووه‌ته ئه‌سڵێكی پارێزراو و “سه‌رپێچكاران” له‌گه‌ڵ زیندان و سزا به‌ره‌وڕوو ده‌بنه‌وه و هاوكات ڕژیم به دانی مافی چه‌ند هاوسه‌ری به پیاوان و په‌ره‌پێدانی سیغه، ڕوخسارێكی یاسایی به له‌شفرۆشی و كڕین و فرۆشتنی ژن وه‌ك كاڵایه‌ك ده‌دات، هه‌مووی ئه‌وانه، دیمه‌نێكی ئاشكران له‌و جهحهنهمهی كه پێكهاته‌ی سه‌رمایه و ئایین له ئێران، خوڵقاندوویه‌تی.
توندوتیژی دژبه ژنان به هه‌موو ئازارهكانییهوه، دیارده‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه و هه‌ر وه‌ك هه‌موو دیارده‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیی دیكه پێویسته به‌ستێنی به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی بناسین و به پێی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی، به شێوه‌ی ڕێكخراو بۆ خه‌بات له‌دژی، هێزی كۆمه‌ڵایه‌تی ژنان و پیاوانی ئازاده و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌ب، بێنینه مه‌یدان. پێویسته وه‌ها گوشارێك بخرێته سه‌ر ده‌وڵه‌ته‌كان كه قه‌بووڵی بكه‌ن كه هه‌رجۆره توندوتیژییه‌ك دژبه ژنان له ناو ماڵ، له مه‌دره‌سه، له ناوه‌نده‌كانی كار و له هه‌موو شوێنێكی كۆمه‌ڵگا، سزای قورسی به‌دواوه بێت. هیچ كه‌س نابێ ڕێگه به‌خۆی بدات كه توندوتیژی دژبه ژن به بابه‌تێكی كه‌سی، بنه‌ماڵه‌یی، تاییفی، كلتووری و ئایینی پێناسه بكات و له به‌دواداچوون و سزا، له ئه‌مان دا بێت. هه‌ركه‌س، به هه‌ر شێوه‌یه‌ك، توندتوتیژی دژبه ژن ئه‌نجام بدات، پێویێسته به بێ هیچ پاساوێك، سزا بدرێ. نه ته‌نیا نابێ هه‌موو شێوازێكی لێدان و توندوتیژیی فیزیكی و سووكایه‌تی كردن له‌ناو كۆمه‌ڵگا و ههمووجۆر توندوتیژییه‌ك له شوێنی كار، قه‌ده‌غه بێت، به‌ڵكوو ئه‌و كه‌سه‌ی كه توندوتیژی لێ ده‌وه‌شێته‌وه، پێویسته بكه‌وێته ژێر چاوه‌دێرییه‌وه.
خه‌بات له‌پێناو نه‌مانی توندوتیژی دژبه ژنان و له‌وه‌ش بانتر، خه‌بات له‌پێناو یه‌كسانیی ڕاسته‌قینه‌ی ژن و پیاو و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئاپارتایدی جنسییه‌تی، له مێژوودا، زیاتر له‌و شوێنانه به‌ڕێوه‌چووه كه چینی كرێكار یان بۆ وه‌ده‌ست هێنانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی حه‌ره‌كه‌تی كردووه و یان ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی كورتیش به‌ده‌سته‌وه بووبێت، دایمه‌زراندووه. له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته سیاسی ــ كۆمه‌ڵایه‌تییه، به هێرش كردنه سه‌ر خاوه‌نداریه‌تیی تایبه‌ت، له‌گه‌ڵ سه‌ره‌كیترین هۆكاری نابه‌رابه‌ریی ژن و پیاو، به‌شه‌ر دێت. هه‌ربۆیه له‌ناوبردنی به‌ستێنه ئابووری و سیاسی و یاساییه‌كانی توندوتیژی دژبه ژنان، له هه‌مان حاڵ‌دا، له مه‌سیری خه‌بات له‌گه‌ڵ نیزامی سه‌رمایه‌دارییه‌وه تێپه‌ڕ ده‌بێت.