ڕۆژی شه‌ممه ١ی سه‌رماوه‌ز، به ده‌یان هه‌زار كه‌س له خه‌ڵكی تایله‌ند له شاری بانكۆك پێته‌ختی ئه‌م وڵاته و هه‌روه‌ها شاره‌كانی دیكه‌ی تایله‌ند، بۆ جارێكی دیكه هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت بوون.
شایانی باسه، له ئه‌نجامی خۆپیشاندانه به هه‌زاران خوێندكار به‌شداریان كردووه و له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین پلاكارد، خوازیاری چاكسازی له سیستمی په‌روه‌رده بوون. داواكارییه‌ك كه خۆی له بزووتنه‌وه‌ی گه‌وره‌تر بۆ ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت و كه‌م كردنه‌وه‌ی ئێختیاراتی پاشای ئه‌م وڵاته نیشان ده‌دا. ئه‌مه یه‌كه‌م خۆپیشاندانی به‌ربڵاو به‌دوای لێدوانه‌كانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی تایله‌نده كه ڕایگه‌یاندبوو پۆلیس ڕێگه‌پێ دراوه كه له‌دژی ناڕازیی له سه‌رجه‌م ئامرازه‌كانی سه‌ركوت كه‌ڵك وه‌رگرێت.