به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێمۆكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، چوار هاووڵاتیی خه‌ڵكی شاره‌كانی مه‌ریوان و سه‌قز كه پێشتر له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاپێچی زیندان كرابوون، به قه‌راری وه‌سیقه ئازاد كران.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، سێ هاووڵاتیی خه‌ڵكی گوندی “سه‌ردۆش”ی مه‌ریوان به‌ناوه‌كانی “ئیسماعیل ڕاستی، ئاراز قادری و مۆحسین ڕه‌سائی” كه له ماوه‌ی ڕۆژانی چوارشه‌ممه تا هه‌ینی ڕێكه‌وتی ٢١ و ٢٣ی گه‌ڵارێزان له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون، به‌دوای ته‌واوبوونی قۆناغه‌كانی لێپرسینه‌وه به قه‌راری وه‌سیقه و به شێوه‌ی كاتی له زیندان ئازاد كران. له لایه‌كی دیكه‌وه، ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی گه‌ڵارێزان، هاووڵاتییەکی خه‌ڵكی شاری سەقز بە ناوی “عیرفان مورتەزایی” تەمەن ٣٢ ساڵ، پاش چوار ڕۆژ به‌سه‌ر دەستبەسەر كرانی، بە دانانی وه‌سیقه‌ی ١٥٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی له زیندان ئازاد کرا. شایانی باسه، ئه‌م چوار كه‌سه به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاپێچی زیندان كرابوون.