له ئه‌نجامی چه‌ند ڕووداوی جیاجیا له شاره‌كانی كرماشان، خارك و سه‌راب، لانیكه‌م پێنج كرێكار به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانیان له‌ده‌ستدا و چوار كرێكاری دیكه‌ش به سه‌ختی برینداربوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له یه‌كه‌م ڕووداودا ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی گه‌ڵارێزان، كرێكارێكی تەمەن ٤٥ ساڵ خەڵکی کرماشان بە هۆی نەداری و گوێ پێنەدانی بەرپرسانی ئه‌ئمین ئیجتماعی بە نەخۆشی دایکی كه تووشی سه‌ره‌تان بووه، لە بەرامبەر ئه‌ئمین ئیجتماعی ئه‌مشاره ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا. لە لایەکی دیکەوە، ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی گه‌ڵارێزان، کرێکارێکی دیكه بە نیشانەی ناڕەزایەتیی دەربڕین بە نەدانی بیمە، لە چوارڕێیانی “ڕەشیدی” کرماشان و بەرامبەر بینای بیمەی کرێکاران ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و ڕۆژی چوارشەممە لە نه‌خۆشخانه‌ی خومەینی کرماشان گیانی لەدەست دا. له‌دووهه‌م ڕووداودا، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له دامه‌زراوه‌ی پێترۆشیمی خارك، دوو كرێكار گیانیان له‌ده‌ستدا و ٤ كرێكاری دیكه‌ش به سه‌ختی بریندرابوون. هه‌روه‌ها كرێكارێكی ٢٥ ساڵ ته‌مه‌ن له كاتی كاری جۆشكاری له شارستانی سه‌راب له ئۆستانی ئازه‌ربایجانی شه‌رقی، تووشی ڕووداو بوو و گیانی له‌ده‌ستدا.