ڕاپۆرته‌كان له‌سه‌ر زاری بەڕێوەبەری پزیشکیی قانونی ئۆستانی کرماشان ڕایانگه‌یاندووه، بەهۆی ڕووداوی کار لەم ئۆستانه، لە ماوه‌ی ٧ مانگی ڕابردوودا، ٣٩٢ کرێکار بوونەتە قوربانیی ڕووداوه‌كانی شوێنی کار.
به‌وته‌ی ناوبراو، هه‌روه‌ها لەم ماوه‌یه‌دا، ٢٣ کرێکار لەو ئۆستانه بەهۆی ڕووداوی کار گیانیان لەدەست داوە. بەڕێوەبەری پزیشکیی قانونی ئۆستانی کرماشان ڕاشیگه‌یاندووه: ساڵی ڕابردوو بەهۆی ڕووداوی کار ١٩ کرێکار گیانیان لەدەست دابوو کە بەنیسبەت ئەمساڵەوە و بە بەرئاوردکردنی گیان لەدەستدانی کرێکاران بەنیسبەت ساڵی ڕابردوو، ئه‌م ڕێژه‌یه لە سەدا چوار زیادی کردووه.