به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی هێرانا، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٨ی گه‌ڵارێزان، “سینا نی‌ك په‌ی” ته‌مه‌ن ١٦ ساڵ و دانیشتووی شاری مه‌ریوان، به‌دوای دانانی وه‌سیقه‌ی ١٠٠ ملیۆنی به شێوه‌ی كاتی و تا كاتی به‌ڕێوه‌چوونی دادگاكه‌ی له زیندان ئازاد كرا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “سینا نی‌ك په‌ی” ڕۆژی سێشه‌ممه ٦ی گه‌ڵارێزانی ئه‌مساڵ له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاپێچی یه‌كێك له گرتووخانه‌كانی هێزه ئه‌منییه‌كان له شاری سنه كرا. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هه‌تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ناوبراو له‌به‌ر ده‌ستدا نییه.