كۆمه‌ڵێك له خوێندكارانی هۆنگ كۆنگ، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٩ی گه‌ڵارێزان، له پشتیوانی له ئازادی و دێمۆكراسی له‌م وڵاته هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.
ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌م هه‌وڵه‌ی خوێندكاران یه‌كێك له ده‌گمه‌نترین حاڵه‌ته‌كانی خۆڕاگری خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته له به‌رامبه‌ر یاسانی نوێی ده‌وڵه‌تی چین له هۆنگ كۆنگه. به پێی ئه‌م یاسای نوێیه‌ی ده‌وڵه‌تی چین، هه‌ندێ له بۆچوونه‌كانی وه‌ك لایه‌نگری له سه‌ربه‌خۆیی هۆنگ كۆنگ یاخود لایه‌نگری له خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی زیاتری ئه‌م ناوچه‌یه قه‌ده‌غه كراوه. شایانی باسه، به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م یاسا نوێیه له هۆنگ كۆنگ و هه‌روه‌ها گرتنه‌به‌ری به‌ربه‌سته‌كان بۆ پێش‌گرتن به بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا، بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌یكه خۆپیشاندانه‌كان له‌م ناوچه‌یه به ڕاده‌یه‌كی زۆر كه‌م بێته‌وه.