له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، كۆمه‌ڵێك له پزیشكان و كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌كانی به‌نده‌ر عه‌باس و ئێرانشار، به‌شێوه‌ی جیاجیا له ناڕه‌زایه‌تیی به دیاری كردنی عه‌وارز و ماڵیات بۆ پزیشكان و هه‌روه‌ها په‌رداخت نه‌كرانی حقووقه‌كانیان، ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له ڕۆژی دووشه‌ممه‌وه ژماره‌یه‌ك له پزیشكانی به‌نده‌ر عه‌باس له‌ئاست دیاری كردنی عه‌وارز و ماڵیات له لایه‌ن ئیداره‌ی وه‌رگرتنی ماڵیات و شاره‌داریی ئه‌مشاره، مه‌ته‌به‌كانی خۆیان ته‌عتیل كردووه و تا كۆتایی ڕۆژی شه‌ممه ٢٧ی گه‌ڵارێزان درێژه‌یان به مانگرتنه‌كه‌یان داوه. هه‌روه‌ها، كۆمه‌ڵێك له كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌كانی “ایران و خاتم” له ئێرانشار، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی حقووق و حه‌قی بیمه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه. ناڕازییان له‌ڕێگه‌ی نامه‌یه‌ك بۆ جێگری ئۆستانداریی خوزستان و به‌لوچستان و هه‌روه‌ها فه‌رمانداری ویژه‌ی ئێرانشار، وێڕای داوكاری بۆ پێڕاگه‌یشتن به كێشه‌وگرفته‌كانیان و په‌رداخت كردنی حقووقه دواخراوه‌كانیان، ڕایانگه‌یاندووه: له ئه‌گه‌ری پێڕانه‌گه‌یشتن به كێشه‌كانیان ده‌ست له‌كار ده‌كێشنه‌وه و مان ده‌گرن.