كرێكارانی شاره‌داریی سووسه‌نگرد له ١٠ ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ره‌وه هه‌تا ئێستا له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی بڕی چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایایان و هه‌روه‌ها دابین نه‌كرانی ئیمكاناتی بێهداشتی و پێشگیرانه، ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه و مانیان گرتووه.
كرێكارانی ناڕایی وێڕای ئاماژه به دواخرانی حه‌وت مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایایان ده‌ڵێن: هیچ جۆره ئیمكاناتێكی بێهداشتی و پێشگیرانه بۆ تووش نه‌بوون به ویرووسی كۆرۆنا له ئێختیاریاندا قه‌رار نه‌دراوه و ئه‌م ته‌وه‌ره بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌یكه زۆربه‌ی كرێكاره‌كان به‌م نه‌خۆشییه گیرۆده بن. ده‌شڵێن: له زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كان كرێكارانه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زبڵه‌كان به بێ ده‌ستكێش كار ده‌كه‌ن و ئه‌مه له حاڵێكدایه كه مه‌ترسی تووش بوون به كۆرۆنا له‌مشاره، ڕۆژ له‌گه‌ڵ ڕۆژ زیاتر په‌ره‌ده‌ستێنێت. كرێكارانی ناڕازیی ڕایانگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر به‌رپرسانی شاره‌داریی سه‌رنج به خواسته‌كانیان نه‌ده‌ن، هه‌روا به‌رده‌وام ده‌بن له مانگرتن.