کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

به‌رده‌وامی مانگرتن له‌ خواردنی به‌ندكراوێكی سیاسی له‌ زیندانی ورمێ

به‌رده‌وامی مانگرتن له‌ خواردنی به‌ندكراوێكی سیاسی له‌ زیندانی ورمێ

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بەندکراوێکی سیاسی کە له‌ دوو حه‌فته‌ له‌مه‌وبه‌ره‌وه‌ له‌ زیندانی ناوەندیی ورمێ مانی لە خواردن گرتبوو و گوازرابوویەوە بۆ ژووری تاکەکەسی، هه‌روا به‌رده‌وامه‌ له‌ مانگرتن له‌ خواردنه‌كه‌ی.

بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، دوای تێپەڕینی دوو حەوتوو به‌سه‌ر مانگرتن لەخواردنی “عەلی محەممەدی موقەدەم”، بەندکراوی سیاسی خەڵکی کرماشان و گوازرانەوەی بۆ ژووری تاکەکەسیی زیندانی ورمێ، ناوبراو هێشتا مانگرتنەکەی نەشکاندووە. “عەلی محەممەدی موقەدەم” کە ماوەی ١٨ ساڵەی حوکمی بەندکرانەکەی لە زیندانی ناوەندیی ورمێ تێپەڕ دەکات، لە ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی گه‌ڵارێزانه‌وه‌، مانگرتنی بێ سنووری ڕاگەیاندووە و چوار ڕۆژ دواتر بۆ ژووری تاکەکەسیی زیندانی ورمێ ده‌گوازرێته‌وه‌. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، “عەلی محەممەدی موقەدەم” بەهۆی ڕاگیرانی لە دۆخێکی نالەبار بۆ ماوەی ١٥ مانگ لە ژووری تاکەکەسی زیندانی ورمێ، تووشی نەخۆشی “ئیسکیزفۆنی” بووە و هاوكات کۆمیسیۆنی پسپۆڕی پزیشکی دادوەریی ورمێش پشتڕاستی کردووەتەوە و داوای کردووە کە ناوبراو بگوازرێته‌وه‌ بۆ نەخۆشخانەی ڕازی، بەڵام بەرپرسانی زیندان، هەتا ئێستا لەگه‌ڵ گواستنەوەی ناوبراو بۆ نه‌خۆشخانه‌ خۆیان بواردووە.