ڕێكخراوێكی مافی مرۆڤ ڕایگه‌یاندووه: زیاتر له هه‌زار كه‌س له ئه‌نجامی شه‌پۆلی نوێی خۆپیشاندانه‌كان به ئاكامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری له بێلارووس، له لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، به‌دوای كوژرانی یه‌كێك له نه‌یارانی ناسراوی ده‌وڵه‌ت له حه‌فته‌ی ڕابردوودا، خۆپیشانده‌ران ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له شاری مینسك هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و له‌دژی ده‌وڵه‌ت درووشمیان وته‌وه. ناڕازییان ده‌ڵێن: “ڕومان بوندارێنكۆ” به‌هۆی ده‌ستڕێژی گولله‌ی پۆلیس گیانی له‌ده‌ستداوه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، هه‌موو یه‌كشه‌ممه‌یه‌ك خۆپیشانده‌ران له شاره‌كانی بێلارووس دێنه سه‌ر شه‌قام و خۆپیشاندان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.