کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

به‌ڕێوه‌چوونی میتینگی ناڕه‌زایه‌تیی بۆ پشتیوانی له‌ كرێكارانی ده‌ستبه‌سه‌ركراو له‌ ستكهۆڵم

به‌ڕێوه‌چوونی میتینگی ناڕه‌زایه‌تیی

به‌ڕێوه‌چوونی میتینگی ناڕه‌زایه‌تیی

به‌ پێی ڕاپۆرتی ته‌شكیلاتی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران واحیدی ستكهۆڵم، ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٢ی مانگی گه‌لاوێژ له‌سه‌ر بانگهێشتی ته‌شكیلاتی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و باقی هێزه‌ چه‌پ و كۆمۆنیسته‌كانی چالاك له‌ شاری ستكهۆڵم، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تیی بۆ پشتیوانی له‌ كرێكارانی ده‌ستبه‌سه‌ركراو به‌ڕێوه‌چوو.

ئه‌م ئاكسیۆنه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ درێژه‌ی سیاسه‌تی سه‌ركوتگه‌رانه‌ی كۆماری ئیسلامیی و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چالاكانی كرێكاری و مۆعه‌لیمانی ناڕازیی و بۆ پشتیوانی له‌ ئازادكردنی بێشه‌رتومه‌رجی سه‌رجه‌م به‌ندكراوانی سیاسی و خه‌باتی مافخوازانه‌ی خه‌ڵكی ئێران به‌ڕێوه‌چووه‌. ناڕازییان به‌ وتنه‌وه‌ی چه‌ندین درووشمی وه‌ك “نان، كار، ئازادی، ئیداره‌ی شوڕایی”، “مه‌رگ و نه‌مان بۆ كۆماری ئیسلامیی”، “زیندانی سیاسیی بێ شه‌رت و بێ وه‌سیقه‌ ده‌بێ ئازاد بكرێت” و “بژی ئازادی به‌رابه‌ری حكوومه‌تی كرێكاری”، له‌ئاست درێژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چالاكانی كرێكاری ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.