کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

مانگرتن له‌ خواردنی فاتمه‌ دادوه‌ند له‌ زیندانی ناوه‌ندی ورمێ

مانگرتن له‌ خواردنی فاتمه‌ دادوه‌ند له‌ زیندانی ناوه‌ندی ورمێ

“فاتمە دادوەند” یەکێک لە دەستبەسەر کراوانی خۆپیشاندانەکانی مانگی گه‌ڵارێزانی ساڵی ٩٨ی شاری بۆکان، لە زیندانی ناوەندی ورمێ دەستی دایە مانگرتن له‌ خواردن.

بە پێی ڕاپۆرته‌كان، “فاتمە دادوەند” كه‌ ئێستا لە زیندانی ناوەندی شاری ورمێ ماوه‌ی زیندانه‌كه‌ی ته‌حه‌مۆل ده‌كات، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٢ی گه‌ڵارێزان، له‌ ناڕەزایەتیی بە بڕیاری بەرپرسانی زیندان دژی ئازادی و پێوە بەستنی پێبه‌ندی ئێلێکتڕۆنیکی مانی لە خواردن گرت. شایانی باسه‌، ناوبراو پاش ڕاگه‌یاندنی مانگرتنه‌كه‌ی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی زیندانەوە بۆ بەندێکی ئەمن گواستراوه‌ته‌وه‌. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، “فاتیمە داوەند” تەمەن ٤٢ ساڵ و خه‌ڵكی شاری بۆكان، رۆژی شەممە ٢٥ی خەزەڵوەری پاره‌كه‌ لە کاتێکدا کە بریندار بووبوو، لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕژیمه‌وه‌ دەستبەسەر و گوازترابوویه‌وه‌ بۆ گرتووخانه‌ی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ و پاش ٣٠ ڕۆژ بۆ بەندی ژنانی ئه‌م زیندان ڕاگوێزرابوو.