ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هاوکات لەگەڵ چڕکردنەوەى هەوڵەکان بۆ دۆزینەوە و خستنەبازاڕى ڤاکسینى کۆرۆنا، ژمارەى توشبوان و گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا لە جیهاندا ڕووی لە هەڵکشاندایە و ڕۆژی هه‌ینی ٢٣ی گه‌ڵارێزان، ژمارەى تووشبوان گه‌یشتووه‌ته ٥٣ ملیۆن کەس و له‌و ژماره‌یه، یه‌ك ملیۆن و ٢٩٩ هەزار کەس گیانیان له‌ده‌ستداوه.
بەپێی ئامارەکانى ماڵپەری “وۆرلد میتر” كه تایبه‌ت به ڕاگه‌یاندنی ئاماری تووشبوان و چاکبونەوە و گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە جیهاندا، ژمارەی توشبوان به‌م ویرووسه گەیشتووه‌ته ٥٣ ملیۆن و ٩٢ هه‌زار و ٧٣٣ كه‌س و تا ئێستا لەسەرتاسەری جیهانیشدا، یەک ملیۆن و ٢٩٩ هەزار و ٤١٣ کەس به‌م ویرووسه گیانیان لەدەستداوە کە زۆرترین حاڵەتیان لە ئەمریكا تۆمارکراوە. ئێستا و بەپێى داتا‌کان، هەریەکە لە وڵاتانى “ئەمریکا، هێندوستان، بەرازیل، فەرانسه، ڕووسییه، ئیسپانیا، بریتانیا، ئاڕژانتین، کۆڵۆمبیا و ئیتالیا” لە روى زۆریى ژمارەى توشبوان و گیانلەدەستدان بە پەتاکە لە پلەى ١٠ ریزبەندى وڵاتاندا دێن.