به پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، حوکمی ئێعدامی هاووڵاتییەکی خەڵکی برووجێرد کە پێشتر بە تۆمەتی “کوشتنی به‌ئەنقەست” ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، لە زیندانی ناوەندیی ئەو شارە جێبەجێ کرا.
بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی گه‌ڵارێزان، حوکمی ئێعدامی هاووڵاتییەکی خەڵکی برووجێرد سەر بە ئۆستانی لوڕستان به‌ناوی “شاهرۆخ سه‌فه‌ری” لە زیندانی ناوەندیی ئەو شارە جێبەجێ کرا. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، ڕاپۆرتی لەسێدارەدانی “شاهرۆخ سەفەری” لە میدیا حکوومەتی و سەرچاوە فەرمییەکانەوە ڕانەگەیەندراوە.