کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بانگكردنی پێنج هاووڵاتیی بۆ ئیتلاعای سپا له‌ پاوه‌

بازداشت شماری از اهالی روستای زردویی پاوه1

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٢ی گه‌ڵارێزان، پێنج هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “زەردۆیی” سەر بەخشی باینگانی شاری پاوە به‌ ناوه‌كانی “میلاد بابایی، سمکۆ مەحموودی، بێهنام وەیسی، ئەحمەد بیابانی و یاسر حەیدەری” ، پاش بانگكرانیان بۆ ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەستبەسەر کران.

بە پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، هێزە ئەمنییەتییەکان ئەو پێنج هاووڵاتییەیان بە تۆمەتی “تێکهەڵچوون لەگەڵ هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی” لە گوندی زەردۆیی دەستبەسەر کردووە. لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی گه‌ڵارێزان، چوار ژنە هاووڵاتیی بە ناوەکانی “هەڵاڵه‌ عەزیزی، کەوکەب حەیدەری، دونیا عەزیزی و فریشتە بیابانی” بە هەمان تۆمەتی بانگهێشتی ئیتلاعاتی سپای پاسداران کرابوون و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا کرابوو. ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەو ٥ هاووڵاتییە لە بەردەستدا، نییە. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌، ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی گه‌ڵارێزان، پاش ڕاودوونانی ژمارەیەک لە کاسبکاران و مەڕدارانی گوندی زەردۆیی سەر به‌ “باینگان”ی شاری پاوە لە لایەن هێزەکانی ڕژیمه‌وه‌، شەڕ و تێکهەڵچوون لە نێوان خەڵکی ئەو گوندە و هێزە نیزامییەکان هاتە ئاراوە و هێزە نیزامییەکان دەستیان بە تەقەی هەوایی کردبوو.