ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، “زه‌ینه‌ب جه‌لالیان” به‌ندكراوی سیاسی مه‌حكووم به ئێعدام گوزتراوهتهوه بۆ زیندانی یه‌زد.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌مه چواره‌مین جاره له‌ماوه‌ی یه‌كساڵی ڕابردوودا كه ناوبراو بگوازرێته‌وه بۆ زیندانێكی دیكه. به‌وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو، زه‌ینه‌ب جه‌لالیان ڕۆژی ٢٠ی گه‌ڵارێزان له پێوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فونی پێیانی ڕاگه‌یاندووه كه له‌كاتی ڕاگواستنی بۆ زیندانی یه‌زد، دراوه‌ته به‌ر لێدان و ئه‌شكه‌نجه‌وه. هه‌روه‌ها ناوه‌ندی مافی مرۆڤی كوردستان له‌م پێوه‌نده‌دا ڕایگه‌یاندووه: مه‌ئموورانی ئه‌منییه‌تی ڕۆژی ١٩ی گه‌ڵارێزان به ناوبراویان ڕاگه‌یاندووه، به پێی ده‌ستووری ناوه‌ندی قه‌زایی ده‌یگوازنه‌وه بۆ زیندانی ورمێ، به‌ڵام كاتێك كه بۆی ده‌رده‌كوێت كه ده‌یگوازنه‌وه بۆ شارێكی دیكه، ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ربڕیوه و له لایه‌ن مه‌ئموورانی ئه‌منییه‌تییه‌وه دراوه‌ته به‌ر لێدان و سووكایه‌تی پێكردن.