كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی حه‌جمی عه‌سه‌لویه، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٠ی گه‌ڵارێزان، له ناڕه‌زایه‌تیی به نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی كاری و گیانیان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازیی وێڕای ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی به زۆر بوونی ڕۆژانی كاریان ده‌ڵێن: به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بهخشنامانهی كه بڕیار بوو هه‌موو كرێكاره‌كان له‌وانه كرێكارانی په‌یمانی ١٤ ڕۆژ كار به‌كه‌ن و ١٤ ڕۆژ پشوو بده‌ن، ئه‌وان به‌هۆی حه‌جمی بوونی قهراردادهكهیان ٢٠ ڕۆژ كار ده‌كه‌ن و ١٠ ڕۆژ پشوویان هه‌یه. كرێكارانی ناڕازیی ڕاشیانگه‌یاندووه: سه‌ره‌ڕای ڕاگه‌یاندنی بارودۆخی سوور له ئۆستانی بووشێهر به‌هۆی ویرووسی كۆرۆنا، ده‌بێ ٢٠ ڕۆژی به‌رده‌وام له پارسی جنووبی بن و كاری پاڵاوگه‌كان ئه‌نجام بده‌ن.