كرێكارانی شیركه‌تی په‌یمانكاریی “شه‌هداب یه‌زد” ڕۆژی سێشه‌ممه وێڕای بنه‌ماڵه‌كانیان، له ناڕه‌زایه‌تیی به كه‌مته‌رخه‌می سه‌هامدرانی شیركه‌ت به پاراستنی گیانی كرێكارانی مه‌عده‌نی به‌ردی ئاسنی بافق، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، سه‌هامدارانی شیركه‌ت به ڕه‌چاونه‌كردنی ڕێكاره بێداشتییه‌كان بۆ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ ویرووسی كۆرۆنا، گیانی كرێكارانی مه‌عده‌نی به‌ردی ئاسنی بافق و بنه‌ماڵه‌كانیان خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه. ده‌شڵێن: به سه‌رنج دان به تووشی بوونی ٥ كه‌س له شۆفیر بێڵه‌كان و ٢ شۆفیری لۆدێر به كۆرۆنا، به‌رپرسان هیچ هه‌نگاوێكیان بۆ گۆڕینی ڕه‌وتی كاری ئه‌نجام نه‌داوه و سه‌ره‌ڕای ڕاگه‌یاندنی ئه‌م ته‌وه‌ره به هه‌موو به‌ڕێوه‌به‌ران و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌م پێوه‌نده‌دا به‌رپرسایه‌تیان هه‌یه، هه‌تا ئێستا هیچ بایه‌خێك به خواستی كرێكاران نه‌دراوه.