ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٠ی گه‌ڵارێزان، دوو چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شاره‌كانی سنه و ورمێ به ناوه‌كانی “فه‌رانه‌ك جه‌مشیدی” و “ڕه‌زا خوجه‌سته”، به قه‌راری وه‌سیقه له زیندان ئازاد كران.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “فەرانەک جەمشیدی”، چالاکی ژینگەپارێز و ئەندامی “کۆمەڵەی سەوزی کوردستان” و خەڵکی شاری سنە، پاش ١٣٥ ڕۆژ له ده‌ستبه‌سه‌ركرانی، بە دانانی وه‌سیقه‌ی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرا. شایانی باسه، ناوبراو بۆ ماوەی سێ مانگ و ١١ ڕۆژ لە ژووری تاکەکەسیی ئیدارەی ئیتلاعات و کانوونی چاککردنەوە و پەروەردەیی سنە ڕاگیرابوو و پاش تەواوبوونی لێکۆڵینەوە بۆ بەندی ژنان لە کانوونی چاککردنەوە و پەروەردەیی سنە ڕاگوێزرابوو. هه‌روه‌ها ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی گه‌ڵارێزان، “ڕەزا خوجەستە”، به‌ندكراوی سیاسی لە زیندانی ناوەندیی ورمێ، بە شێوەی مەرجدار لەو زیندانە ئازاد کرا. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ناوبراو ڕۆژی هەینی ٢٣ی جۆزەردان، له‌ئاست “گواستنەوەی بۆ بەندی کرێکاران و لەبەرچاونەگرتنی جیاکردنەوەی تاوانەکان” هەوڵی خۆکوژی دابوو. ڕەزا خوجەستە مانگی سەرماوەزی ساڵی ٩٧، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و زستانی هەمان ساڵ لە لایەن لقی ٢ی دادگای ڕژیم له شاری ورمێ، بە تۆمەتی “ئەندامبوون لە گرووپی ڕیستارت” بە ٥ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو.