كۆمه‌ڵێك له ده‌ستفرۆشانی شاری تاران، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٩ی گه‌ڵارێزان، له ناڕه‌زایه‌تیی به بیلاته‌كلیفی كاری و گوزه‌رانیان به‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا و پشتیوانی نه‌كردنی ده‌وڵه‌ت لێیان، له به‌رامبه‌ر بینای شوڕای شاری تاران ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ده‌ستفرۆشانی ناڕازیی ڕایانگه‌یاندووه: ژماره‌یه‌ك له نوێنه‌رانی ده‌ستفرۆشانی مێترۆ و ده‌ستفرۆشان له‌ئاستی شار، به‌هۆی ئه‌وه‌یكه شاره‌داریی تاران ڕێگه‌یان پێ نادات درێژه به كه‌سابه‌تیان بده‌ن له به‌رامبه‌ر شوڕای شاری تاران كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه. ده‌شڵێن: هه‌ندێ له ده‌ستفرۆشان به‌هۆی له قیست چوونی تاكه سه‌رچاوه‌ی داهاتیان، له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ دابین كردنی بژێوی ژیانیان تووشی كێشه‌وگرفتێكی زۆر بوونه‌ته‌وه و ئه‌مه له حاڵێكدایه كه له لایه‌ن ده‌وڵه‌تیشه‌وه پشتیوانی ناكرێن.