كۆمه‌ڵێك له مۆره‌بیانی پێش ده‌بستانی داراب، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٩ی گه‌ڵارێزان، له ناڕه‌زایه‌تیی به نه‌گۆرینی بارودۆخی كارایان له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی، نووسینگه‌ی ئیمام جومعه و به‌ناو نوێنه‌ری خه‌ڵكی ئه‌مشاره له مه‌جلیس، له ئۆستانی فارس ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ناڕازییان ده‌ڵێن: له ساڵی ٩٤ به‌خشنامه‌یه‌ك ناردرا بۆ ئه‌م شارستانه كه تێدای ئاماژه به‌وه كرابوو، ئاموزش و په‌روه‌رش ده‌توانێ مۆره‌بیانی پێش ده‌بستانی به شێوه‌ی حه‌قولته‌دریسی دابمه‌زرێنێت، به‌ڵام له شارستانی داراب به‌هۆی ئه‌وه‌یكه هیچ ئاسته‌نگییه‌ك بۆ ژماره‌ی مۆره‌بیانی پێش ده‌بستانی له‌م به‌خشنامه‌یه ڕه‌چاو نه‌كرابوو، ئه‌و مۆره‌بیانه‌ی كه هه‌ندێكیان پێشینه‌ی ١٤ تا ١٥ ساڵ كاریان بووه دانه‌مه‌زراون.