ڕۆژی دووشه‌ممه ١٩ی گه‌ڵارێزان، پێنج هه‌زار كه‌س له جووتیارانی شه‌رقی ئیسفه‌هان له ناڕه‌زایه‌تیی به دابین نه‌كرانی “حه‌ق ئابه” و وه‌ده‌ینه‌هاتنی به‌ڵێنی به‌رپرسان، له گوندی “وهجارهی شۆمالی” ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، جووتیارانی ناڕازیی له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوو به‌رده‌وام په‌یگیری حه‌ق ئابهیان بوون و ده‌وڵه‌ت هه‌موو جارێك له‌م پێوه‌نده‌دا به‌ڵێنی پێ دابوون، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچ هه‌نگاوێكی جیدی به‌م ئاڕاسته‌یه هه‌ڵنه‌گیراوه. به‌وته‌ی ناڕازییان، ئاوێك كه ده‌گوازرێته‌وه بۆ یه‌زد له ڕاستیدا حه‌ق ئابه جووتیارانی ئیسفه‌هانه. ده‌شڵێن: بڕیار بوو به‌دوای كرانه‌وه‌ی توونێلی سێهه‌م به‌شێك له‌و ئاوه‌ی كه ده‌گوازرێته‌وه بۆ یه‌زد، بنێردرێته‌وه بۆ ئیسفه‌هان، به‌ڵام ئه‌م كاره‌ش ئه‌نجام نه‌دراوه. جووتیارانی ناڕازیی ڕایاگه‌یاندووه: كه‌شاوه‌رزان ئێستا بۆ چاندنی به‌رهه‌مه‌كانیان پێویستیان به ئاو هه‌یه و ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هه‌تا ئێستا هیچ ئاوێك نه‌گوازراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌م ناوچه‌یه.