ڕۆژی دووشه‌ممه ١٩ی گه‌ڵارێزان، له ئه‌نجامی دوو ڕووداوی جیاجیا له شاره‌كانی نائین له ئۆستانی ئیسفه‌هان و ته‌ورێز، دوو كرێكار به‌هۆی ڕه‌چاو نه‌كرانی ئیمه‌نی شوێنی كار تووشی ڕووداو بوون و گیانیان له‌ده‌ستدا.
له یه‌كه‌م ڕووداودا، كرێكارێكی مه‌عده‌نی “مس ئه‌ناره‌ك” له شارستانی نائین له ئۆستانی ئیسفه‌هان، له كاتی كار به‌هۆی كه‌وتنه ناو ده‌زگای ڕاگوێزرانی مه‌واد و گیرخواردنی له ناو ده‌زگاكه، گیانی له‌ده‌ستدا. هه‌روه‌ها كرێكارێكی شاره‌داریی مه‌نته‌قه شه‌شی ته‌ورێز به‌ناوی “ئه‌بولفه‌زل حاجی محه‌ممه‌دی” له‌كاتی كار له سه‌ر پردی جاده‌ی “سنتو”، به‌هۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌سه‌ر پرده‌كه‌وه كه‌وته خوارێ و گیانی له‌ده‌ستدا.