به پێی ڕاپۆرته‌كان، “سه‌كینه په‌روانه” به‌ندكراوی سیاسی كه له ڕێگه‌ی دوورینه‌وه‌ی لێوه‌كانی مانی له خواردن گرتووه، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٩ی گه‌ڵارێزان، له‌سه‌ر بڕیاری به‌رپرسانی زیندانی قوچان گوازترایه‌وه بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی ئه‌م زیندانه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، سه‌كینه په‌روانه كه له ناڕه‌زایه‌تیی به ڕانه‌گوزێرانی سه‌رله‌نوێی بۆ زیندانی ئیسفه‌هان مانی له‌خواردن گرتووه، له هه‌شتمین ڕۆژی مانگرتنه‌كه‌ی گوازترایه‌وه بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی زیندانی قوچان. شایانی باسه، سه‌كینه په‌روانه به دوورینه‌وه‌ی لێوه‌كانی و مانگرتن له‌خواردن، خوازیاری په‌یگیری قه‌زایی به سكاڵاكه‌ی له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌شكه‌نجانه بووه كه له كۆتاییه‌كانی مانگی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵ له نه‌خۆشخانه‌ی ڕه‌وان پزیشكی “ئه‌مین ئاباد”ی شاری ڕه‌ی به‌سه‌ری هاتووه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ناوبراو مانگی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵ به‌هۆی نووسینی درووشم له‌سه‌ر دیواری زیندان و وتنه‌وه‌ی درووشم له زیندانی ئێوین، گوازترابوویه‌وه بۆ زیندانی قه‌رچه‌كی وه‌رامین و دوای ٤ ڕۆژ ڕاگیرانی له سلوولی ئینفڕادی ئه‌م زیندانه ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ڕه‌وان پزیشكی ئه‌مین ئابادی شاری ڕه‌ی كرابوو.