ڕۆژی دووشه‌ممه ١٩ی گه‌ڵارێزان، كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی شاری ئه‌هواز به به‌ستنی جاده‌ی “ئه‌هواز ـــ خۆره‌مشار”، له‌ئاست نه‌بوونی ئاوی خواردنه‌وه و هه‌روه‌ها بڵاوبوونه‌وه‌ی بۆنی زێرئاوی شار، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له ئه‌نجامی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه هێزه‌كانی ڕژیم هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر جه‌ماوه‌ری ناڕازیی و ئه‌وانیان داوه‌ته به‌ر لێدان و سووكایه‌تی پێكردن. ناڕازییان ڕایانگه‌یاندووه: به‌هۆی بارینی باران زێرئاوه‌كان هاتوونه‌ته سه‌رێ و به سه‌رنج دان به بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا، گیانی خه‌ڵك له مه‌ترسی جیدی دایه. شایانی باسه، هاووڵاتییانی ئه‌هواز له كه‌مترین خزمه‌تگوزاری شاری بێبه‌شن و ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه له‌ئاست ئه‌م بارودۆخه ناڕه‌زایه‌تیی ده‌رده‌بڕن، به‌ڵام هه‌موو جارێك به‌جێگه‌ی وڵامدانه‌وه به كێشه‌وگرفته‌كانیان، له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه به ده‌سترێژی گولله هێرشیان كراوه‌ته سه‌ریان و ژماره‌یه‌كی زۆریان لێ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.