سه‌رله به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه ١٩ی گه‌ڵارێزان، كرێكارانی په‌یمانی عه‌سه‌لویه له ناڕه‌زایه‌تیی به ناله‌بار بوونی بارودۆخی كاریان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی سه‌رتاسه‌ری مانگی گه‌لاوێژ و به پێی په‌سه‌ند كراوه‌كانی كه‌مپینی پڕۆژه‌یه‌ك كه به سه‌رجه‌م كارفه‌رماكان ڕاگه‌یه‌ندراوه، كرێكاران ده‌بێ كۆپییه‌ك له‌م قه‌رارداده له كارفه‌رماكان وه‌رگرن. به‌ڵام ئێستا به‌دوای تێپه‌ڕبوونی سێ مانگ به‌سه‌ر ئه‌م كه‌مپینه، هه‌روا به بێ قه‌رارداد درێژه به كاره‌كانیان ده‌ده‌ن و به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌یكه له كه‌مپینه‌كه‌دا په‌سه‌ندكراوه، كارفه‌رماكان له دوایین مانگه‌كانی ئه‌م قه‌رارداده كرێكاران ناچار ده‌كه‌ن كه ئیمزای بكه‌ن.