كرێكارانی وه‌رزی مه‌عده‌نی زێری ئاق ده‌ڕه، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٨ی گه‌ڵارێزان، له ناڕه‌زایه‌تیی به نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی كاری و ده‌نگۆی ده‌ركرانی ژماره‌یه‌ك له هاوكاره‌كانیان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازیی كه ژماره‌یان نزیكه‌ی ٣٠٠ كه‌س ده‌بێ ده‌ڵێن: له‌ئاست بیلاته‌كلیفی كاریان ناڕازیین و هه‌موو ساڵێك ده‌بێ نیگه‌رانی ئه‌وه بن كه به‌هۆی دابه‌زینی ئاستی به‌رهه‌مهێنان له ورزی سه‌رمادا، له‌سه‌ر كار ده‌رنه‌كرێن. ده‌شڵێن: له مه‌عده‌نی زێری ئاق ده‌ڕه نزیكیه ٥٤٠ كرێكار كار ده‌كه‌ن كه ٣٠٠ كه‌سیان به شێوه‌ی كرێكاری وه‌رزی كار ده‌كه‌ن و به هاتنی وه‌رزی زستان، قه‌رارداده‌كانیان تازه ناكرێته‌وه.