كرێكارانی شاره‌داریی نی‌ك شار له ئۆستانی سیستان و به‌لوچستان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی بڕی ٤ مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایایان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌داریی ئه‌مشاره وێڕای ئاماژه به‌وه‌یكه چوار مانگه هیچ بڕه پاره‌یه‌كیان پێ نه‌دراوه ده‌ڵێن: به سه‌رنج دان به بارودۆخی ناله‌باری ئابووری ئێستا و بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی بێكاری، دواخرانی حه‌قده‌سته‌كانیان كێشه‌وگرفتێكی زۆری له بواری دابین كردنی بژێوی ژیانیان پێكهێناوه. ده‌شڵێن: بنه‌ماڵه‌كانیان به سه‌ختی ژیان تێپه‌ڕ ده‌كه‌ن، به‌جۆرێك كه ناتوانن سه‌ره‌تایی ترین پێداویستییه‌كانی خۆیان دابین بكه‌ن.