ڕۆژی شه‌ممه ١٢ی مانگی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له په‌رستاران له شاری مه‌شهه‌د له ناڕه‌زایه‌تی به باروودۆخی ناله‌باری كاره‌كانیان له به‌رامبه‌ر ئۆستانداریی خۆراسان كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، په‌رستان له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا له ئاست كه‌م بوونه‌وه‌ی كارانه، هه‌ڵاواردن و به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هاتنی یاساكانی په‌رستاری ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه و خوازیاری نه‌مانی بێ عه‌داڵه‌تی و هه‌ڵاواردن له سیسته‌می ته‌ندرووستیی ئێران بوون. هه‌روه‌ها ناڕازیان ڕاشیانگه‌یاندووه كه سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕینی ١٢ ساڵ به‌سه‌ر په‌سند كردنی یاسای “ته‌عره‌فه دانان بۆ خزمه‌تگوزاریی په‌رستاران”، ئه‌م یاسایه هه‌تا ئێستا به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هاتووه.