چالاكانی مافی مرۆڤ ڕایانگه‌یاندووه كه هێزه‌كانی پۆلیس له شاری مینسك پێته‌ختی بێلارووس له ٩٠مین ڕۆژی خۆپیشاندانه‌كانی دژه ده‌وڵه‌تی له‌م وڵاته له‌گه‌ڵ نه‌یارانی “ئه‌لێكساندێر لۆكاشێنكۆ” سه‌رۆك كۆماری بێلارووس تێكهه‌ڵچوون و به سه‌دان كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.
به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی ئاسۆشیتێدپرێس، له حاڵێكدا كه به هه‌زاران كه‌س له خۆپیشانده‌ران هه‌وڵیان ده‌دا له چه‌ند شوێنه‌وه بچنه ناوه‌ندی شاری مینسك، هێزه‌كانی پۆلیس به ئاماده بوون له ناوه‌ندی شار و جێگركردنی هێزه‌كانی دژه شۆرش و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی، پێشیان به كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زاییان له‌م شوێنه گرتووه. شایانی باسه، ئه‌نجومه‌نی ڕۆژنامه‌نووسانی بێلارووس ڕایگه‌یاندووه كه لانیكه‌م ٥٠٠ ڕۆژنامه‌نووس هه‌تا ئێستا له لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌م وڵاته ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.