كرێكارانی دامه‌زراوه‌ی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه بۆ چواره‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تیی به قه‌ده‌غه‌ی چوونه‌ژووره‌وه‌ی ١٥ كه‌س له هاوكاره‌كانیان بۆ ئه‌م شیركه‌ته، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
كرێكارانی ناڕازیی به به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه، خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوكاره‌كانیان بۆ سه‌ر كار بوون. به پێی گرته ویدیۆیه بڵاوكراوه‌كان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، یه‌كێك له كرێكارانی ناڕازیی باسی له دانیشتنی شوڕای ته‌ئمینی شاری شووش سه‌باره‌ت به ته‌وه‌ری قه‌ده‌غه‌ی چوونه‌ژووره‌وه‌ی ١٥ كه‌س له كرێكارانی ئه‌م دامه‌زراوه‌یه له ڕۆژی شه‌ممه كردووه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هه‌تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه، هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به‌م دانیشتنه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.