كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی “ئیران خۆدرۆ” ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٨ی گه‌ڵارێزان، له ناڕه‌زایه‌تیی به سه‌رنج نه‌دانی به‌رپرسانی شیركه‌ت به ڕه‌چاوكردنی ڕێكاره بێهداشتییه‌كان له‌م ناوه‌نده به‌رهه‌مهێنه‌ره، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه ستادی گشتیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ڕۆژانی پێنجشه‌ممه‌ی له شاره‌كانی تاران و كه‌ره‌ج به‌هۆی ئه‌م ویرووسه ته‌عتیل ڕاگه‌یاندووه، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شیركه‌تی ئیران خۆدرۆ به سه‌رنج نه‌دان به‌م بڕیاره، ڕۆژانی پێنجشه‌ممه و هه‌ینی وه‌ك زێده‌كاری ڕاگه‌یاندووه. ده‌شڵێن: له‌م كارخانه‌یه هه‌ندێ له كرێكاره‌كان ٦٠ سه‌عات زێده‌كاری ده‌كه‌ن و له هه‌ندێ حاڵه‌تدا ئه‌م زێده‌كارییه ده‌گاته ٨٠ سه‌عات.