به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شه‌ممه ١٧ی گه‌ڵارێزان له ئه‌نجامی ده‌سترێژی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری شاری نه‌وسوود و ته‌قینه‌وه‌ی مین له ناوچه سنوورییه‌كانی پیرانشار و پاوه، لانیكه‌م چوار كۆڵبه‌ر برینداربوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، لە ئەنجامی تەقەی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری نه‌وسوود کۆڵبەرێک بە ناوی “ڕزگار حسێنی” خەڵکی گوندی بلەبزانی پاوە بەسەختی بریندار بووە و کۆڵبەرێکی دیکەش کە خەڵکی سەلاسی باوەجانی بووە و هەتا ئێستا ناوەکەی نەزاراوە بە سەختی پێکراوە. شایانی باسه، ئەو دوو کۆڵبەرە بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری پاوە کراون. هه‌روه‌ها شەوی شەممە ١٧ی گه‌ڵارێزان، بە هۆی تەقینەوەی مینێکی بەجێماوی شەڕی هه‌شت ساڵەی ئێران و عێراق، کۆڵبەرێکی خه‌ڵكی پیرانشار به ناوی “سابیر خزری” ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ لاقێکی لە دەستدا. هه‌روه‌ها ڕۆژی یەکشەممە ١١ی گه‌ڵارێزان، کۆڵبەرێکی دیکەی خەڵکی پاوە بە ناوی “لوقمان ڕەحیمی” لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی نەوسوود لە ئۆستانی کرماشان بە هۆی تەقینەوەی مینەوە لاقێکی لە دەست دابوو.