کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مانگرتن له‌ خواردنی موعه‌لیمێك له‌ ئه‌هواز

23j

23j

 

ڕۆژی هه‌ینی ١١ مانگی گه‌لاوێژ، “ناجی سه‌واری” مۆعه‌لیم و نووسه‌ری خه‌ڵكی ئه‌هواز كه‌ له‌ پێشتر له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیم له‌مشاره‌ ده‌ستبه‌سه‌ركرابوو، ده‌ستی دایه‌ مانگرتن له‌ خواردن.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوبراو كه‌ له‌ مانگی گوڵانی ئه‌مساڵ له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیم له‌ شاری ئه‌هواز ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ درێژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی و هه‌روه‌ها، هه‌ڵسووكه‌وتی نه‌شیاوی به‌رپرسانی ڕژیم ده‌ستی داوه‌ته‌‌ مانگرتن. شایانی باسه‌ ئه‌م هاووڵاتییه‌ له‌ گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعات به‌رده‌وام سووكایه‌تی پێكراوه‌ و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان هه‌وڵییان داوه‌ “ئێعترافی ئیجباریی” لێوه‌ربگرن.