ڕاپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ژماره‌ی تووشبوان بە ویرووسی کۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتوەتە زیاتر لە ٤٩ ملیۆن كه‌س و لەو ژمارەیەش ته‌نیا ١٠ ملیۆن كه‌س لە ئەمریکا تۆمارکراوە.
بەپێى داتاکانى ماڵپه‌ڕی “وۆرڵد میتر” کە تایبەته بە داتاى کۆرۆنا لە جیهاندا، ژماره‌ی تووشبوان بە ویرووسی کۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتوەتە ٤٩ ملیۆن و ٦٦٧ هه‌زار و ٩٧٦ كه‌س و لەو ژمارەیەش زیاتر لە ٣٠ ملیۆنى لە نۆ وڵات‌دا تۆمار كراوه. لە ئەمریکا ژمارەى تووشبوان بە ویرووسی کۆرۆنا گەیشتوەتە ١٠ ملیۆن و ٥٨ هه‌زار و ٥٨٦ كه‌س كه لەو ژمارەیە، ٢٤٢ هه‌زار و ٢٣٠ گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٦ ملیۆن و ٣٩١ هه‌زار و ٢٠٨ كه‌سیش چاکبونەتەوە.