به‌دوای ئاماده‌بوونی هێزه‌كانی یه‌گان ویژه و پێشگرتنی ئه‌م هێزانه به چوونه‌ژووره‌وه‌ی ١٥ كه‌س له كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په، ڕۆژی هه‌ینی ١٦ی گه‌ڵارێزان سه‌رجه‌م كرێكارانی به‌شه‌كانی ئه‌م دامه‌زراوه‌یه بۆ پشتیوانی له هاوكاره‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و به‌ره‌و ده‌رگای چوونه‌ژووره‌وه‌ی شیركه‌ت ڕێپێوانیان كرد و ئه‌م هه‌وڵه‌ی هێزه‌كانی ڕژیمیان به توندی مه‌حكووم كرد.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له شه‌وی چوارشه‌ممه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر له هێزه‌كانی یه‌گان ویژه له شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په جێگر كراون. به‌وته‌ی سه‌رچاوه كرێكارییه‌كانی شیركه‌تی كێشت و سه‌نعه‌تی هه‌فت ته‌په، هاوكات له‌گه‌ڵ ئاماده بوونی هێزه‌كانی یه‌گان ویژه له‌م شیركه‌ته، ڕۆژی پێنجشه‌ممه پێش به چوونه‌وه سه‌ركاری ١٥ كرێكاری ئه‌م دامه‌زراوه‌یه له‌وانه، “ئیبراهیم عه‌باسی مونجزی، حه‌مید مۆبه‌یه‌نی، یوسف به‌همه‌نی، مه‌سعود حیوری، عادڵ سه‌رخه، حه‌سه‌ن كه‌هنه‌كی، حسێن حه‌مدانی، محه‌ممه‌د حه‌مدانی و محه‌ممه‌د ئۆمیدوار” گیراوه.