کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

دۆزینه‌وه‌ی ٢٠ ته‌رمی دیكه‌ی كۆچبه‌ران له‌ كه‌نارئاوه‌كانی لیبی

17j

17j

 

به‌ پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، ڕۆژی هه‌ینی ١١ی مانگی گه‌لاوێژ، ٢٠ ته‌رمی دیكه‌ی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی كه‌ حه‌فته‌ی ڕابردوو به‌هۆی نوقم بوونی به‌له‌مێك له‌ ئاوه‌كانی نزیك به‌ وڵاتی لیبی گیانیان له‌ده‌ست دابوو، له‌ كه‌نارئاوی شاری “خۆمس” دۆزرانه‌وه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌و به‌له‌مه‌ كه‌ سه‌دان سه‌رنیشینی تێدا بووه‌ و زۆربه‌شیان كۆچبه‌رانی باشووری سه‌حرای ئافریقا بوون، حه‌فته‌ی ڕابردوو له‌ ١٢٠ كیلۆمتریی ڕۆژهه‌ڵاتی “ترابلۆس كه‌وتووه‌ته‌ ژێر ئاو و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ سه‌رنشیانی بێ سه‌ر و شوێن بوون. له‌م ڕووداوه‌دا ١٣٤ ڕزگاریان بوو و زیاتر له‌ ١٥٠ كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ست دا‌ و به‌ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌م ٢٠ ته‌رمه‌، ژماره‌ی قوربانیانی ئه‌م ڕووادوه‌ گه‌یشته‌ ١٧٠ كۆچبه‌ر. شایانی باسه‌، ئاژانسی كۆچبه‌رانی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌م ڕووداوه‌ی وه‌ك دڵته‌زێنترین كاره‌ساتی ده‌ریای مه‌دیته‌رانه‌ ناوزه‌ند كردووه‌.