سه‌رله به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٥ی گه‌ڵارێزان، دوو به‌ندكراو له زیندانه‌كانی ڕه‌شت و یه‌زد كه پێشتر به تۆمه‌تی “كوشتن” ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون، له‌سه‌ر بڕیاری ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم ئێعدام كران.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، به‌ندكراوێك له زیندانی ڕه‌شت به ناوی “جه‌عفه‌ر حه‌سه‌نی” كه ساڵی ٩٧ به‌تۆمه‌تی “كوشتن” ده‌ستبه‌سه‌ر و له لایه‌ن دادگاوه به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو، سه‌رله به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه له زیندانی ناوه‌ندی ئه‌مشاره له سێداره درا. هه‌روه‌ها به‌ندكراوێكی دیكه به ناوی “حه‌یده‌رعه‌لی محه‌ممه‌دیان” كه ساڵی ٩٦ به هه‌مان تۆمه‌ت ده‌ستبه‌سه‌ر و حوكمی ئێعدامی به‌سه‌ردا سه‌پابوو، سه‌رله به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه له زیندانی ناوه‌ندی یه‌زد حوكمه‌كه‌ی به‌كرده‌وه ده‌رهات. ئێعدامی ئه‌م دوو به‌ندكراو له حاڵێكدایه كه هه‌تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه، ئێعدامی ئه‌م دوو به‌ندكراوه له لایه‌ن ڕاگهیهنهڕهكانی ڕژیمه‌وه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.