به پێی ڕاپۆرتی كاناڵی تێلگڕامی كۆلبه‌رنیووز، له ئه‌نجامی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم، كۆڵبه‌رێك له سنووری چاڵدێران گیانی له‌ده‌ستداوه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی گه‌ڵارێزان، کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی “قاشقابڵاغ”ی شاری چاڵدێران بە ناوی “حەسەن دەلایی میلان” تەمەن ٣٨ ساڵ، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم لە سنووری ئەو شارە گیانی لەدەست دا. شایانی باسه، ناوبراو خۆی ته‌سلیمی هێزه‌كانی ڕژیم كردبوو و دوای ئه‌وه‌یكه ده‌كوژرێ جێگای ٥ گولله به‌سه‌ر جه‌سته‌یه‌وه دیاربوو. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، له ماوه‌ی یه‌ك حه‌فته‌ی ڕابردوودا، لانیكه‌م ٨ كۆڵبه‌ر بوونه‌ته قوربانی سیاسه‌ته‌كانی ڕژیم و به‌هۆیه‌وه ٣ كۆڵبه‌ر گیانیان له‌ده‌ستداوه و پێنج كۆڵبه‌ری دیكه‌ش برینداربوون.