كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌داری ئه‌روه‌ند كنار وێڕای بنه‌ماڵه‌كانیان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٥ی گه‌ڵارێزان، له ناڕه‌زایه‌تیی به تازه نه‌كردنه‌وه‌ی ده‌فته‌رچه‌ی بیمه‌كانیان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ده‌فته‌رچه‌ی بیمه‌ی ١٣٠ كه‌س له كرێكارانی شاره‌داری ئه‌روه‌ند كنار و بنه‌ماڵه‌كانیان له سێ مانگ له‌مه‌وبه‌ره‌وه هه‌تا ئێستا به‌هۆی په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قی بیمه‌كانیان له لایه‌ن شاره‌دارییه‌وه به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی تازه نه‌كراوه‌ته‌وه. ناڕازییان ده‌ڵێن: به‌هۆی كێشه‌ی ماڵی شاره‌دارییه‌وه بوونه‌ته قوربانی نێوان ئه‌م ناوه‌نده له‌گه‌ڵ ته‌ئمینی ئیجتماعی و دهفتهرچهكانیان تازه ناكرێته‌وه.