کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بریندرابوونی دوو كۆڵبه‌ر له‌ سنووره‌كانی نه‌وسوود و بانه‌

بریندرابوونی دوو كۆڵبه‌ر له‌ سنووره‌كانی نه‌وسوود و بانه‌

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دو کۆڵبەر لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی نەوسوود و بانە بە تەقەی هێزەکانی ڕژیم بریندار کراون.

بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی گه‌ڵارێزان، هێزەکانی ڕژیم لە سنووری نەوسوود له‌ ئۆستانی کرماشان تەقەیان لە پۆلێك له‌ کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێکی خەڵکی جوانڕۆ بە ناوی “سینا کەرەمی” بە سەختی بریندار بووە. لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی دووشەممەی ئه‌م حه‌فته‌یه‌ هێزەکانی ڕژیم لە سنوورەکانی بانە تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردووە و کۆڵبەرێک به‌ناوی “هیدایەت حسێنی” تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی سەردەشت بە سەختی برینداربووه‌. شایانی باسه‌، ناوبراو بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری سنە کراوە.