کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتییه‌ك به‌ مه‌به‌ستی ته‌حه‌مۆلی حوكمه‌كه‌ی

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتییه‌ك به‌ مه‌به‌ستی ته‌حه‌مۆلی حوكمه‌كه‌ی

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، یەکێک لە دەستبەسەرکرانی مانگی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردووی شاری مەریوان کە لە لایەن دەزگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ حوکمی زیندانی بە سەردا سەپابوو و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو، دەستبەسەر و بۆ زیندانی ناوەندیی شاری سنە بەڕێ کراوە.

بە پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، “پشتیوان ئەفسەر”، خەڵکی گوندی ” نێ”ی مەریوان، رۆژی چوارشەممە ١٤ی گه‌ڵارێزان، پاش بانگکران بۆ دادگای ڕژیم له‌ شاری سنە، دەستبەسەر و بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمی ٥ ساڵ زیندانه‌كه‌ی، گوازرایەوە بۆ زیندانی سنە. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌، “پشتیوان ئەفسەر” رۆژی سێشەممە ٢٨ی خەزەڵوەری پاره‌كه‌ لە لایەن ئیتلاعاتی سپای مەریوانەوە دەستبەسەر و پاش مانگێک لە ڕاگیران له‌ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپای سنە، بە دانانی وه‌سیقه‌ی ٤٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، ناوبراو بەفرانباری ساڵی رابردوو لە لایەن لقی دووی دادگای سنە بە تۆمەتی “بەشداری لە ناڕەزایەتییەکانی مانگی خەزەڵوەر” و “ئەندامەتی لە یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” حوکمی ٩ ساڵ زیندانی بە سەردا سەپابوو، به‌ڵام دواتر ئەو حوکمە لە دادگای پێداچوونەوەی ئۆستانی كوردستان  بۆ ۵ ساڵ زیندان کەم کرایەوە.