بەپێی ڕاپۆرته بڵاوكراوهكان، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هاووڵاتییهكی خەڵکی شاری سنه به ناوی “مەحیەدین ئەسغەری”، لە لایەن دادگای تاوانەکانی کرماشانەوە بە تۆمەتی شاردنەوەی یەکیک لە بریندارەکانی خۆپێشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردووی کرماشان حوکمی یەک ساڵ زیندانی هەڵپەسێردراوی بەسەردا سەپا.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، “مەحیەدین ئەسغەری” ڕۆژی هەینی ٨ی سەرماوەزی پارهكه لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشانەوە دەستبەسەر و دوای ٤٠ ڕۆژ دەستبەسەر کران بە دانانی وهسیقه و بە شێوەی کاتی له زیندان ئازاد کرابوو. حوکمی بەندکرانی ئەو کەسە لە حالێکدیە کە پێشتر لە لایەن دادگای ڕژیم له شاری کرماشان لەو تۆمەتە بێبەری کرابوو.