کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په‌

تداوم اعتراضات در کشت و صنعت نیشکر هفت تپه

كرێكارانی دامه‌زراوه‌ی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په‌، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٤ی گه‌ڵارێزان، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ ده‌ستبه‌سه‌ركرانی چوار كه‌س له‌ هاوكاره‌كانیان، هه‌روه‌ك ڕۆژانی ڕابردوو له‌ حه‌ساری ئه‌م ناوه‌نده‌ به‌رهه‌مهێنه‌ره‌ ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌ و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.

ناڕازییان له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌ گرتنی چه‌ندین پلاكارد به‌ نیشانه‌ی ئێعتڕاز به‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی “یوسف به‌همه‌نی، حه‌مید مۆبه‌یه‌نی، ئیبراهمی عه‌باسی مونجزی و مه‌سعود حیوری”، خوازیاری ئازادكرانی بێ شه‌رتومه‌رجی ئه‌م كه‌سانه‌ بوون. شایانی باسه‌، “فه‌رزانه‌ زیلابی” پارێزه‌ری ئه‌م چوار كرێكاره‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌ وێڕای ئاماژه‌ به‌ دیاری كردنی وه‌سیقه‌ی ٥٠ ملیۆن تمه‌نی بۆ هه‌ركامیان، ڕایگه‌یاندووه‌: كرێكاران به‌هیچ له‌ونێك سه‌باره‌ت به‌م بڕیاره‌ ئێعتڕازیان نه‌كردووه‌. هه‌ر بۆیه‌ له‌ ڕه‌وتێكی ته‌زویریدا، په‌روه‌نده‌كانیان له‌ پڕۆسه‌ی ئێعتڕازدا دانراوه‌ تا بتوانن كاتێكی زیاتر ئه‌م كه‌سانه‌ له‌ زیندان ڕابگرن.