کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

نادیاربوونی چاره‌نووسی لوقمان و نێدا پیرخزرانیان

نادیاربوونی چاره‌نووسی لوقمان و نێدا پیرخزرانیان 2

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، چارەنووسی “لوقمان پیرخزرانیان” و کچەکەی بە ناوی “نێدا پیرخزرانیان”، دوای مانگێک له‌ دەستبەسەر کرانیان لە شاری تاران نادیارە.

بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، سەرەڕای تێپەڕبوونی مانگێک به‌سه‌ر دەستبەسەر کرانی “لوقمان و نێدا پیرخزرانیان”، ئه‌م باوك و كچه‌ هێشتا لە یەکێک لە به‌نده‌كانی زیندانی ئێڤین ڕاگیراون. شایانی باسه‌، نێدا پیرخزرانیان لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لەگەڵ بنەماڵەکەی پەیوەندی گرتووە و ڕایگەیاندووە کە گوازراوەتەوە بۆ بەندی گشتیی زیندان، بەڵام هێشتا چارەنووسی باوکی نادیارە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، ڕۆژی سێشەممە ١٥ی ڕەزبەر، هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی تاران هەڵیانکوتایە سەر ماڵی لوقمان پیرخزرانیان و کچەکەیان دەستبەسەر کرد و دوای ناڕەزایەتیی دەربڕینی ناوبراو کە پەیکەرساز و بەندکراوی سیاسی پێشووش بووە، ئەویش دەستبەسەر کراوە. هەمان ڕۆژ چوار هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی “ئەندیشە سەدری، شەبنەم ئاشوووری، ئارەش جەوهەری و ئەلوار قولیوەند” دەستبەسەر کراون.