ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه كۆماری ئازه‌ربایجان ڕۆژی سێشه‌ممه ١٣ی گه‌ڵارێزان له ڕێگه‌ی به‌یانییه‌كه‌وه ڕایگه‌یاندووه كه له دوایین تێكهه‌ڵچوونه‌كان له ناوچه‌ی قه‌ره‌باغ له نێوان ئه‌ڕته‌شی وڵاته‌كه‌یان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئه‌رمه‌نستان، ٩١ كه‌سی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٤٠٥ كه‌سیش برینداربوون.
شرۆڤه‌كارانی سیاسی ڕایانگه‌یاندووه كه ئاماری قوربانییانی تێكهه‌ڵچوونه‌كانی ئه‌م دواییانه له ناوچه‌ی قه‌ره‌باغ، گه‌یشتووه‌ته پێنج هه‌زار كه‌س. هاوكات كۆماری ئازه‌ربایجان ڕایگه‌یاندووه كه ئه‌رمه‌نستان به مووشه‌ك هێرشی كردووه‌ته سه‌ر گوندی “فزوولی” له‌م وڵاته. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه وته‌بێژی وزاره‌تی به‌رگری ئه‌رمه‌نستان ئه‌م ئیدیعایه ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه. شایانی باسه، تێكهه‌ڵچوونی نیزامی له نێوان ئه‌رمه‌نستان و ئازه‌ربایجان له مه‌ودای ساڵه‌كانی ١٩٩١ تا ١٩٩٤، بووه‌ته هۆی كوژرانی زیاتر له ٣٠ هه‌زار كه‌س و ئاواره بوونی یه‌ك ملیۆن كه‌س.