كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی بێكاری كراوی سیستان و به‌لوچستان، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٢ی گه‌ڵارێزان، له ناڕه‌زایه‌تیی به دواخرانی حه‌قی بیمه‌ی بێكاریان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م كرێكارانه كه جگه له حه‌قی بیمه‌ی بێكاریان هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی داهاتی دیكه‌یان نییه ده‌ڵێن: له وه‌رزی به‌هار له‌سه‌ر كاره‌كانیان ده‌ركراون. ده‌شڵێن: دواخرانی حه‌قی بیمه‌ی بێكاریان كێشه‌وگرفتێكی زۆری بۆ خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان له بواری دابین كردنی بژێوی ژیانیان پێكهێناوه. كرێكارانی ناڕازیی له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی بێكاری و كێشه‌وگرفتی ئابووری له سیستان و به‌لوچستان، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا چه‌ند به‌رابه‌ر بووه و هه‌ر بۆیه خوازیاری ئه‌وه‌ن كه ده‌وڵه‌ت حه‌قی بیمه‌ی بێكاریان هه‌رچی زووتر په‌رداخت بكات.